بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی لەگەڵ هەموو دۆستایەتی و كاركردنێكی پێكەوەییە كە خزمەت بە وڵاتەكەمان و سەقامگیری لە ناوچەكەدا بكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە وەفدێكی باڵای روسیا بە سەرۆكایەتیی میخائیل بۆگدانۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی روسیا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كرد.

لە دیدارێكدا رەفعەت عەبدوڵا و د.هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، دارا خەیلانی، لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی، لیوا روكن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەكانی 70، پۆڵو شاڵاو عەلی عەسكەری، لێپرسراوی هەواڵگریی پێشمەرگە ئامادەبوون دووپات لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە نێوان هەردوولا لەسەر هەموو ئاستەكان كرایەوە لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان.

هەر لە دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشی یەكێتی دووپاتكردووە بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاریكارییەكان و هەماهەنگییەكان لەپێناو خزمەتكردن بە ئامانجە باڵا و هاوبەشەكان و رایگەیاند، یەكێتی لەگەڵ هەموو دۆستایەتی و كاركردنێكی پێكەوەییە كە خزمەت بە وڵاتەكەمان و سەقامگیری لە ناوچەكەدا بكات بۆ ئەوەش ئەو پەیوەندییەی سەرۆك مام جەلال بوونیادیناوە دەمانەوێت لەهەموو رووەكانەوە گەشەی پێبدەین و بیخەینە زیاتر بەهێزتركردنی هەرێمەكەمان.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا پێشهاتە سیاسی و سەربازییەكان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق بەتایبەت سووریا تاوتوێكرا و دووپات لەپاراستنی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەكە كرایەوە بە شێوەیەك لە رێگای دیالۆگ كێشەكان چارەسەربكرێن و میكانیزمی نیشتمانی بگیرێتەبەر بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان و پاراستنی مافی هەموولایەك بە تایبەت لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان رێز لە ئیرادە و مافی هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان بگیرێت و مافەكانی كورد بپارێزرێت و بەشێكی گرنگ بێت لە بوونیادنانەوەی سووریای نوێدا.

سەرۆك بافڵ بۆ كۆی گۆڕانكاری و پرسەكان ستراتیژی یەكێتی خستەڕوو و رایگەیاند؛ ویستی یەكێتی دیدگایەكی بەرپرسیارانە و دەربەستە بە چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەكان و بوونی پەیوەندی هاوسەنگە لە نێوان هەموو جەمسەر و لایەنەكان تا بتوانین وڵاتەكەمان لە شەڕ و ناكۆكییەكان بپارێزین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share