ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک بەردەوامە و ئەمڕۆ چەند وەزارەت و دەستەیەک مووچە وەردەگرن.

بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بۆ مووچە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵی وەزارەتەکانی (دارایی و ئابوری، پەروەردە، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان) دابەشدەکرێت.

هەر بەپێی لیستەکە ئەمڕۆ خانەنشینی پێشمەرگە، دەستەی دەسپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێریی دارایی لەگەڵ مافی مرۆڤ مووچە وەردەگرن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمساڵ كار لەسەر 722 دۆسیەی گەندەڵی كراوە
دەسپاكی: دادگا لە 56 دۆسیە تەنها پێنجیانی یەكلاكردووەتەوە

لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 56 داوای هەواڵدەری خراونەتە بەردەم لێكۆڵینەوە، بەڵام تەنها پێنج كەیسیان لەلایەن دادگاكانەوە یەكلاكراونەتەوە،…
Total
0
Share