خانمی یەکەمی سوریا کێیە؟

لەتیفە دروبی هاوسەری ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتیی سوریا، بۆ یەکەمجار بە شێوەیەکی رەسمی لە میدیاکانەوە دەرکەوت و ناسێنرا.

لەتیفە لەدایکبووی یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شاری حمسە لە سوریا، خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە زمان و ئەدەبی عەرەبی.

لەتیفە لەدوای هاوسەرگیریی کردنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، بوونەتە خاوەنی سێ کوڕ و ناسناوەکەی گۆڕاوە بۆ لەتیفە شەرع.

لەدوای دوو مانگ لە رووخانی رژێمەکەی ئەسەد و دەستنیشانکردنی ئەحمەد شەرع وەک سەرۆکی کاتی سوریا، بۆ یەکەمجار بە شێوەیەکی نارەسمی وێنەیەکی لە شاری مەککە و لەکاتی بەجێگەیاندنی عومرە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا دەرکەوت، هەر رۆژێک دوای ئەوە بە شێوەیەکی رەسمی وێنەیەکی لەگەڵ ئامینە ئەردۆغان هاوسەری سەرۆکی تورکیا دەرکەوت.

پێش چەند رۆژێک ئەحمەد شەرع لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک خانمی سووری نیشتەجێی ئەمریکا رایگەیاندبوو، ئەوەی لە بەشێک لە میدیاکانەوە لەبارەی ژیانی هاوسەرییەوە دەورترێت، راست نییە، یەک هاوسەری هەیە و زۆری خۆشدەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share