نووسینگەی سودانی و بانکی ناوەندی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بانکی ناوەندی لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا، چەند چاکسازییەکی ستراتیژیی بانکییان راگەیاند.

لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەدا هاتووە، “حکومەت بە هاوکاریی بانکی ناوەندیی عێراق، دەستیکردووە بە دەستپێشخەرییەکی گشتگیر، کە بریتییە لە پرۆسەی چاکسازیی ستراتیژیی بانکیی یەکخراو و لەگەڵ ڕادەی پابەندبوون بە بەبەرزکردنەوەی ئاستی ستانداردی بانکی و پاڵپشتیکردن لە کێبڕکێی سیستمی دارایی دەگونجێت؛ هەر وەک چۆن حکومەت کاردەکات بۆ پاڵپشتیکردنی چاکسازی و هەوڵەکانی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ پەرەپێدانی کەرتی بانکی”.

ئامانج لەم چاکسازییە، وەک لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەدا هاتووە، “هاوتابوونە لەگەڵ پێشکەوتنەکانی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان و بەشدار دەبێت لە کردنەوەی دەرفەتی پەیوەندیی فراوان لەگەڵ جیهانی دەرەوە لە مامەڵە بانکى و داراییە مۆدێرنەکاندا، لەکاتێکدا بانکی ناوەندی کاردەکات بۆ جێبەجێکردن و پەرەپێدانی ڕێکخستنی لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانى، بەشێوەیەک بەشدار بێت لە بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام لە کەرتی بانکیدا”.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەوڵەکانی چاکسازی لەسەر بنەمای ئەم بوارانەی خوارەوە دامەزراون:

1- بەهێزکردنی پێکهاتەی خاوەندارێتی و چوارچێوەی بەڕێوەبردن، لەڕێگەی بەرزکردنەوەی شەفافییەت و بەرپرسیارێتییەوە، لەوانە – نوێکردنەوەی پێکهاتەی خاوەندارێتیی هەمەجۆر و دڵنیابوون لە سەرپەرشتیکردنی سەربەخۆ لەسەر کارەکان و لیژنەکان لەلایەن ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن.

2- باشترکردنی ئاست و ستانداردی خزمەتگوزاری لەڕێگەی زیادکردنی توانای گەیشتن بە خزمەتگوزارییە داراییە سەرەتاییەکان بۆ سەرجەم هاوڵاتییانی عێراق، لەڕێگەی بەرزکردنەوەی کارایی و زیادکردنی دابینکردنی بەرهەمەکان و مۆدێرنکردنی ژێرخانی کەرتی بانکی.

3- هاوئاهەنگی و گونجاندن لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لەڕێگەی سەپاندنی پابەندبوون بە چوارچێوە و کردارە دانپێدانراوەکان، لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و داراییکردنی تیرۆر، جگە لە پابەندبوون بە شەفافیەتی دارایی، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریی بانکی و پشتیوانیی بازرگانی و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان.

4- بەهێزکردنی توانای دارایی لەڕێگەی بەهێزکردنی سەلامەتیی دارایییەوە بۆ بانکەکانی عێراق و دانانی مەرجی توند لەسەر سەرمایە و نەختینە، بەمەبەستی پاراستنی پارەی دانراوی کڕیاران و پاراستنی ئابووری لە رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوە هاوبەشەکەی نووسینگەی سودانی و بانکی ناوەندیدا ئەوەخراوەتەروو، “ئەم دەستپێشخەرییە لە چوارچێوەی ستراتیژێکی فراوانتردا دێت، کە ئامانجی مۆدێرنکردنی کەرتی بانکییە، و ئێستا بانکی ناوەندیی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای (ئۆلیڤەر وایمان) پەرەی پێدەدات، کە کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری بەڕێوەبردنە لە جیهاندا، هەروەها ئەو چاکسازییە بەردەوامانەی کە لەگەڵ بانکە حکومییەکان جێبەجێدەکرێن، یەکخستنی ئەم ستراتیژە پتەوتر دەکات، بەشێوەیەک نوێنەرایەتیی خاڵی وەرچەرخان دەکات لە داهاتووی سیستمی دارایی عێراقدا”.

وەک لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، “وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی ئەو چاکسازییانە دواتر دەخرێتەڕوو، لەم ڕوانگەیەوە حکومەت و بانکی ناوەندی جەخت لەسەر پەیڕەوکردنی دیدێکی هاوبەشی چاکسازی دەکەنەوە، کە بریتییە لە دامەزراندنی سیستمێکی بانکیی مۆدێرن و شەفاف و گشتگیر، کە پشتیوانی لە خواستەکانی ئابووریی دینامیکیی دەوڵەتی عێراق بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە تۆمارکردن لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کراوەیە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە تۆمارکردن لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کراوەیە. ئاراس محەممەد، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share