رێکخەری یاریی “سکوید گەیم” لە سلێمانی دەستگیرکرا

وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە کە یاریی “سکوید گەیم”ـی لە شاری سلێمانی رێکخستبوو و “پارەیەکی زۆری خەڵکی خواردووە”.

عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو کەسەی کە ویستی یاریی “سکوید گەیم” لە سلێمانی بکات، بەهۆی ئەوەی رێگەپێدانی ئاسایشی نەبووە، دەستگیرکراوە.

وتیشی، ئەو یارییانە جۆرێک لە توندوتیژییان تێدایە و بەهیچ شێوەیەک گونجاو نەبووە، هاوکات پارەشی لە خەڵک وەرگرتووە و نەیگەڕاندووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبارەکە بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستیپێکردووە.

لە ماوەی رابردوودا، لە شاری سلێمانی کەسێک بانگەشەی ئەوەی کردبوو یاریی “سکوید گەیم” رێکدەخات و ژمارەیەک هاوڵاتی بە بڕێک پارە، بەشدارییان تێیدا کردبوو؛ ئەو کەسە بیرۆکەی یارییەکەی لە زنجیرە درامای بەناوبانگی کۆری “سکوید گەیم” وەرگرتبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share