وەزارەتی دارایی هەرێم: لە نزیکترین کاتدا مووچە دابەشدەکەین

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لە نزیکترین کاتدا مووچە دابەشدەکەین.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە بڕی (958,012,332,759)دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
باس لەوەشدەکات، “تیمەکانی وەزارەتی دارایی سەرقاڵی تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلەکەن و لەنزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت”.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە داوای پابەندبوونی زیاتر بە دەوامەوە لە فەرماندەكان دەكات

وەزیری پێشمەرگە داوا لە فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە دەكات، زیاتر پابه‌ندبن به‌ دیسپلینه‌ سه‌ربازییه‌كان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركەكانیان و جه‌ختكردنه‌وه‌…
Total
0
Share