(ڤیدیۆ) یونایتد بەبردنەوەی لە فولهام گەڕایەوە لوتکەی پریمەرلیگ

مانچستەر یونایتد بە بردنەوەی لە فولهام گەڕایەوە لوتکەی ڕیزبەندی پریمەرلیگ

ئەمشەو، چوارشەممە یانەی مانچستەر یونایتد یاری هەفتەی 18ی پریمەرلیگی بەرانبەر فولهام ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

مان یونایتد لە کراڤین کۆتاج ستادیەم بووە میوانی فولهام و یاری نێوانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی زەبەلاحە سوورەکە کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ڕێد دێڤلز” لە خولەکەکانی 21 و 65 لەلایەن ئیدینسۆن کاڤانی و پۆل پۆگبا، تاکە گۆڵەکەی فولهامیش لە خولەکی پێنج لەلایەن ئادیمۆلا لۆکمانەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی مانچستەر یونایتد لەکۆی 19 یاری ئەم وەرزە (2020/2021) ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 40 و بە جیاوازی دوو خاڵ بەرانبەر مانچستەر سیتی پلەی یەکەمی ڕیزبەندی خولی نایابی ئینگلیزی گرتەوە، لە بەرانبەردا یانەی فولهام بە 12 خاڵەوە لە پلەی 18 لەناوچەی مەترسیدا جێگیربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share