قوباد تاڵەبانی گەیشتە بەغداد و لەگەڵ سودانی کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم گەیشتە شاری بەغداد و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد تاووتوێکران.

 

نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم کرد، گرنگترین دۆسیە نیشتمانییەکان و باشترین رێگاکان بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت بە مەبەستی بەدیهێنانی خواستی هاوڵاتییان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

 

ئاشکراشیکرد، لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێک کە بەرپرسیارێتیی هاوبەش هەڵدەگرن وەک پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە و چارەسەری لەمپەڕە کارگێڕییەکان تاووتوێکران.

 

جەختیشیکردەوە، محەمەد شیاع سودانی پشتیوانیی خۆی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان دووپاتکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی عەلاق: پارەدارکردنی ئەلیکترۆنی لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو لە هەمان کاتدا دوو هێندە زیادیکردووە

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ بە بەهای دوو ترلیۆن دینار پارەدارکردنی ئەلیکترۆنی…
Total
0
Share