ئەپیکور: پێشوازی لە پەسەندکردنی ماددەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکەین

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) پێشوازی لە پەسەندکردنی ماددەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لە هەمواری بودجەی فیدراڵیدا دەکات.

مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) لە لێدوانێکدا رایگەیاند، پێشوازی لە هەمواری یاسای بودجە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دەکەن.

دەشڵێت، سەرنجیان لەسەر گەیشتن بەرێککەوتن دەبێت بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی بۆریی عێراق – تورکیاوە.

دوێنێ یەکشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەمواری یاسای بودجەی گشتیی پەسەندکرد و بەمپێیەش، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: سەرجەم سکاڵاکان سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی یەکلاییکراونەتەوە

ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، سەرجەم سکاڵاکان سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی یەکلاییکراونەتەوە و ئەنجامەکان گۆڕانکارییان…
Total
0
Share