شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لەبارەی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایدەگەیەنێت، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارییەكانی هێراق فەرمانی كردووە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی ئەمنیی و تەكنیكی بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ.

بەپێی راگەیەندراوێكی شانەی ئەمنیی عێراق كە تێیدا هاتووە، محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بۆ هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ دەكات.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، سودانی بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی ئەمنیی تەكنیكی بۆ دیاریكردنی بارودۆخی رووداوەكە چونكە هەر هەوڵێك بۆ تێكدانی ئابوریی وڵات و زیانگەیاندن بە بژێویی و بەرژەوەندییەكانی خەڵك هەوڵێكە بە ئامانجگرتنی هەموو عێراقییەكان رێگا بەم كارە نادرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەبێتە هاوسەرۆكی هاوپەیمانیی پێشكەوتنخوازی 119 حزبی جیهانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک یەکێک لە سەرکردەکانی پارتە هاوپەیمانییە پێشکەوتنخوازەکان هەڵبژێردرا و نوێنەرایەتیی تەواوی…
Total
0
Share