كاتی راگەیاندنی خشتەی مووچە ئاشكراكرا

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەگەڵ گەیشتنی پارەكەی بەغداد وەزارەتی دارایی خشتەی مووچە رادەگەیەنێت و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەفدی هەرێم لە بەغدایە و بۆ ئەوە ماونەتەوە كە ساڵی 2025 وەكو ساڵی 2024 نەبێت و مووچەخۆران لە كاتی خۆیدا مووچەكانیان وەربگرن.

وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت لەم یەك دوو رۆژەدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت و لەگەڵ گەیشتنی پارەكە وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچە رادەگەیەنێت و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share