بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایدەگەیەنێت، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە و دەستیشیان بەسەر حەوت کیلۆگرام لەو ماددەیەدا گرتووە.
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانییان “شکست بە پلانێکی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بهێنن کە بازرگانان بە نیازبوون ماددەکە لە دەوروبەری سلێمانیەوە بۆ شاری کەرکوک بگوازنەوە”.
ئاماژەی بەوەشدا، لەم چالاکییەدا، دەستگیرا بەسەر بڕی حەوت کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (ماریجوانە).
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (25) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان راگیراوان و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان بەردەوامە.