لە پارێزگای میسان نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ منداڵێك ئەنجامدرا کە تەمەنی تەنها یەک رۆژ بووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، تیمێکی پزیشکی لە پارێزگای میسان سەرکەوتووبوون لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی دەگمەن و ئاڵۆز بۆ منداڵێكی تازە لەدایکبوو.
ئاماژەیان بەوەشداوە، منداڵەکە تەمەنی تەنها یەک رۆژ بووە و تووشی حاڵەتێک بووە بەناوی “فراوانبوونی مێشک” کە رێگری لە گەشەکردن و تەندروستبوونی مێشک و دەمارەخانەکانی منداڵەکە کردووە.
دەشڵێت، لە ئێستادا دۆخی تەندروستی منداڵەکە جێگیرە و لەلایەن تیمە پزیشکییەکەوە چاودێری وورد دەکرێت.