كشتوكاڵی عێراق لەبارەی پەلەوەری هەرێمەوە دوا بڕیاردەدات

بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ڤێتێرنەری لە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتەكە مەرجێكی بۆ بەردەوامیی هاتنە ناوەوەی پەلەوەر و بەرهەمەكانی لە هەرێمی كوردستانەوە داناوە.

سامر حەبیب خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ڤێتێرنەری لە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، “هێنانی پەلەوەر و بەرهەمەكانی لە هەرێمەوە قەدەغەكراوە، تا ئەوكاتەی ئەنجامی پشكنینی تاقیگەیی پشتڕاستیدەكاتەوە كە پەلەوەرەكان دوورن لە تووشبوون بە ئەنفلۆنزای باڵندە”.

وتیشی، “تیمەكانیان، بەردەوامن لە لێكۆڵینەوەكانیان لە نەخۆشخانە ڤێتێرنەرییەكانی سەرجەم پارێزگاكان، بەتایبەتی ئەوانەی هاوسنوورن لەگەڵ هەرێمی كوردستان (نەینەوا، سەڵاحەددین، كەركوك و دیالە).

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، “تیمەكانی پشكنین، چاودێریی بازاڕەكانی فرۆشتنی مریشك و پەلەوەرەكانی دیكە دەكەن، بە بەكارهێنانی ئامێری پشكنینی خێرا و و هەر حاڵەتێكی گومانلێكراویش هەبێت، دەستبەجێ زانیاریمان لەبارەوە پێدەگەیەنن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

موقتەدا سەدر داوای لە پەرلەمانتارانی كرد دەستلەكاركێشانەوەكەیان پێشكەشی پەرلەمان بكەن

موقتەدا سەدر داوای لە پەرلەمانتارانی كرد دەستلەكاركێشانەوەكەیان پێشكەشی پەرلەمان بكەن. موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای لە پەرلەمانتارانی…
Total
0
Share