نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، لە ساڵی 2014ەوە دەڵێين مووچە مەكەنە قوربانیی ململانێ سیاسییەكانتان و دەشڵێت، “ئەمریكا و نەتەوەیەكگرتووەكان لەسەر مامۆستایانی مانگرتوو هاتوونەتە سەر هێڵ”.
دڵشاد میرانی، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی كە یەكێك لە مامۆستایانی مانگرتووە رایگەیاند، لە ئێستادا تیمەكانی تەندروستیی سلێمانی چاودێریی دۆخی تەندروستیمان دەكەن و داواكارییەكانمان هەمان داواكاریی پێشترە و ئێمە لە ساڵی 2014ەوە دەڵێين مووچە مەكەنە قوربانیی ململانێ سیاسییەكانتان.
وتیشی، “لە ئێستادا ئەمریكا و نەتەوەیەكگرتووەكان لەسەر مانگرتنی مامۆستایان و داواكارییەكانیان هاتوونەتە سەر هێڵ و پشتیوانی لە داواكارییەكانمان دەكەن”.