مامۆستایانی هەولێر پشتگیری لە مامۆستایانی سلێمانی دەکەن

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە هەولێر رایگەیاند، پشتگیری لە مانگرتنی مامۆستایانی سلێمانی دەکەن.

ژمارەیەک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی لە شاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایانگەیاند، خوێندن نەک لە سلێمانی بەڵکو لە هەولێریش پەکی کەوتووە، کە جگە لەوەی دواکەوتنی مووچە هۆکارێک بووە، خانەنشینبوونی ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی هۆکارێکی دیکە بووە.

جەختیشیانکردەوە، پشتگیریی تەواوی داواکاری مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی دەکەن، سبەینێ یەکشەممە لە هەولێرەوە بەرەو سلێمانی بەڕێدەکەون و لەژێر چادرەکانی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی دەست بە مانگرتن دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵی ئێمە لەپێناو دروستکردنی هێزێکی نیشتمانیی تۆکمەیە دوور لە بەرژەوەندیی حزبی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، رایدەگەیەنێت، هەوڵی ئێمە لەپێناو دروستکردنی هێزێکی نیشتمانیی تۆکمەیە دوور لە بەرژەوەندیی حزبی کە ئامانجەکەی تەنیا…
Total
0
Share