تۆمەتباری رووداوەكەی شەوی رابردووی سلێمانی دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تۆمەتباری رووداوی کوشتنەکەی شەوی رابردووی دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، “شەوی رابردوو لە گەڕەكی كانی با لە سلێمانی لە رووداوێكدا گەنجێك بە چەقۆ كوژرا و تۆمەتبار هەڵات، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەنجام لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە لەماوەی كەمتر لە شەش كاتژمێردا تۆمەتبار دۆزرایەوە و دەستگیركرا.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار (ل.ت.ح.) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەكەیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share