زانیاریی نوێ لەبارەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی بەغداد دەخرێتەڕوو

پەرلەمانتارێك رایدەگەیەنێت، لەسەر هەژماری بانكی و خانەنشینان ناكۆكی لەنێوان هەردوو وەفدی هەرێم و بەغداددا هەیە.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە بەردەم خێمەی مانگرتووانی سلێمانی رایگەیاند، مانگرتووان یاداشتێكیان هەیە و سبەی لە ئەنجومەنی نوێنەران یاداشتەكەیان دەخوێننەوە، هەروەها وێنەی مانگرتنەكەیان دەخەنە بەردەم سەرجەم فراكسیۆنەكان و پێیان دەڵێن، خەڵكی هەریم لە مانگی دوودا، مانگرتنیان لە خواردن بۆ مووچە گرتووە.

وتیشی، “لە هیچ شوێنێكی دونیادا ئەم مۆدیلە نەماوە، مووچەخۆر مان لە خواردن بگریت بۆ ئەوەی مووچەكەی دەستبكەوێت”.

سۆران عومەر روونیشیكردەوە، حكومەتی هەرێم لە یەكەم رۆژی دەرچوونی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییەوە ئامادەی “تەوتین”ی مووچە نەبووە، دوێنێش لەسەر تەوتین و لقی بانكە فیدراڵییەكان لە كۆبوونەوەی هەردوو وەفدی هەرێم و بەغداد پێكداهەڵپژان روویداوە.

باسی لەوەشكرد، شێوازی و مامەڵەی خانەنشین-یش رەنگە گرفتێكی نوێ بێت لەنێوان هەردوو حكومەتدا.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، وەفدی عێراق داوای هەژمارەكانی بانكیی “هەژماری من”ی لە وەفدی هەرێم كرد، بەڵام هەرێم رەزامەندی نەداوە و وتی، “نایەوێت كێشەی مووچە چارەسەربێت، نایانەوێت دەست لە پارەی مووچە هەڵگرن و نایانەوێت بەغداد راستەوخۆ پارە بخاتەسەر حسابی موچەخۆران”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا…
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی گواستنەوەی مووچەی زیندانییانی سیاسیی هەرێم بۆ سەر حكومەتی عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایدەگەیەنێت، “گواستنەوەی مووچەی زیندانییانی سیاسیی هەرێم بۆ سەر حكومەتی عێراق تەنها رێککەوتنێکی سیاسی پێویستە”.…
Total
0
Share