ئەو پێنج کەسەی بە تۆمەتی کوشتنی سەلوان مۆمیکا دەستگیرکرابوون ئازادکران

داواکاری گشتیی سوید رایدەگەیەنێت، دادگای سوید، ئەو پێنج کەسەی کە بە تۆمەتی کوشتنی سەلوان مۆمیکا دەستگیرکرابوون، ئازادیکردن.

راسمس ئۆمان، داواکاری گشتیی سوید رایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک نییە کە بیسلەمێنێت، ئەو پێنج کەسەی تۆمەتبارەی کوشتنی سەلوان مۆمیکا بوون تاوانەکەیان ئەنجامدابێت، بۆیە هیچ هۆکارێک بۆ بەندکردنیان نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوەکان لەسەر کوشتنی پەنابەرە عێراقییەکە بەردەوامن.

سەلوان مۆمیکا، ئەو پەنابەرە عێراقییەی کە ساڵی 2023، چەند جارێک لەسەر شەقامەکانی سوید قورئانی سووتاند، رۆژی 29ـی 1ـی 2025، تەرمەکەی بە کوژراوی لە شوقەکەیدا دۆزرایەوە و بەپێی راپۆرتی پۆلیس؛ تەرمەکەی شوێنەواری گولـلەی پێوەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوا بڕیاری عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق سوورە لەسەر بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانی عێراقەوە…
Total
0
Share