سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: ساڵی رابردوو زیانی 100 ملیار دینار بەر پڕۆژە پەلەوەرییەکان کەوتووە

دوای بڕیاری راگرتنی هاوردەی پەلەوەری هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی عێراق، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم قەبارەی زیانە ئابورییەکانییان ئاشکرادەکات.

نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم، لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، بەهۆی بڕیاری راگرتنی هەناردەی پەلەوەری هەرێم بۆ شارەکانی عێراق، زیانی 100 ملیار دینار بەر پڕۆژە پەلەوەرییەکان کەوتووە.

وتیشی، “لە هەرێمی کوردستان هەزار و 900 پڕۆژەی پەلەوەریمان هەیە، کە پێکدێن لە دوو هەزار و 800 هۆڵ، زۆرترین پڕۆژەی پەلەوەریش لە شاری سلێمانیدا”.

دەشڵێت، بەهۆی بڕیارەکانی حکومەتی عێراقەوە مەترسی لەسەر پڕۆژە پەلەوەرییەکان هەیە، ئەگەریش پڕۆژە پەلەوەرییەکان لەناوبچن، نزیکەی 500 هەزار هەلی کار لەناودەچێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ساڵی 2014 وە تا ئێستا هیچ هاوکارییەکمان لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەدەست نەگەیشتووە و لە بەرامبەر داواکارییەکانمان بێباکبوون.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share