بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆی جۆری شێلانەوە، منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “کەمێک پێش ئێستا، لە ناو قەزای کەلار نزیک گەڕەکی شەهیدان، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر منداڵێکی تەمەن دوو ساڵانی شێلا و بەسەختی برینداریکرد، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا”.
دەشڵێت، “ئێستا تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە”.
