محەمەد شیاع سودانی داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات، هەمواری یاسای بودجە بەبێ گۆڕانکاری تێپەڕێنن.
شەوی رابردوو محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا داوایکرد هەمواری یاسای بودجە بێ ئەنجامدانی گۆڕانکاری تێیدا دەنگی لەسەر بدرێت و لە ئەنجومەنی نوێنەران تێپەڕێندرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا جەختیکردووەتەوە، تێپەراندنی هەموارەکە بەم شێوەیەی ئێستا هەیە چارەسەری کێشەی تێچووی دەرهێنانی نەوت دەکات.
لای خۆیەوە هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاندبوو، هەمواری یاسای بودجە كاریگەری ئەرێنی دەبێت بۆ تەموویلكردنی بودجە و ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەجۆرێك كە بتوانرێت لە كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەماندا ئەو هەموارە تێپەڕێندرێت.