بەهۆکاری پیسکردنی ژینگە شۆفێرێک دەستگیرکرا

بە هۆکاری رژاندنی سووتەمەنی لەسەر شەقامى سەرەکیى نێوان سەیدسادق-پێنجوێن، شۆفێری تانکەرێک دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەهۆکارى پابەندنەبوون و پیسکردنى ژینگە و دروستبوونى مەترسی لەسەر ژیانى شۆفێران، لەلایەن مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى ناڵپارێز شۆفێرى تانکەرێک دەستگیرکرا کە سووتەمەنى (گازوایل)ی رژاندبووە سەر شەقامى سەرەکیى نێوان سەیدسادق-پێنجوێن و بەوهۆکارەش مەترسیى رووداوى هاتوچۆ بۆ شۆفێران دروستببوو”.

باس لەوەشدەکات، “سەرپێچیکار رووبەڕوى لێکۆڵینەوە و رێکارى یاسایی کراوەتەوە “.

May be an image of text

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share