یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، “ئەمڕۆ یان سبەینێ لیژنەی تەکنیکیی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە”.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “كۆبوونەوەی لیژنەی تەكنیكیی یەكێتی و پارتی ئەمڕۆ یان سبەینێ ئەنجامدەدرێت”.

وتیشی، كۆبوونەوەكانی لیژنەی هاوبەشی هەردوولا بۆ دیاریكردنی بەرپرسیارێتی و، دیاریكردنی پێكەوە كاركردنی هەردوو حزبە و لەوبارەیەوە رەشنووسێک ئامادەدەکرێت.

باسی لەوەشکرد، کاتێک رەشنووسەكە یەکلایی بووەوە دەخرێتە بەردەم وەفدی دانوستانكاری هەردوو لایەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی گەرمیان: نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا نەبووەتە پەتا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان بڵاویکردەوە، تائێستا نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک لە سنوورەکە لە حاڵەتدایە و نەبووەتە پەتا. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
Total
0
Share