لە یەكێك لە باخەكانی ناوچەی سیتەك لە سلێمانی كوڕێكی گەنج گیانی لەدەستدا و كچێكیش بە بێهۆشی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار، بەپێی زانیارییەكان غاز لێیداون.
سامان نادر، بەڕێوبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی كانونی دووەم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، كاتژمێر 6:57ی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی كوڕێكی تەمەن 27 ساڵ بەناوی (ژ. ب) لە یەكێك لە باخەكانی سیتەك/ دوكانیان دۆزراوەتەوە و لەلایەن تیمەكانیانەوە گەیەندراوەتە پزیشكی دادوەری سلێمانی.
وتیشی، “بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان گیان لەدەستدانی بەهۆی بەركەوتنی غازەوە بووە، كچێكیش لە هەمان شوێن بە بێهۆشی هەبووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شار”.
“بەهۆی ئەوەی كچەكە بێهۆش بوو ناو و ناسنامەی نەزانراوە”، وەك ئەوەی بەڕێوبەری سەنتەری فریاكەوتن ئاماژەی پێدا.