ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بۆ نزمترین ئاستی ماوەی چەند مانگی رابردوودا دابەزی.
ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو لە بەغداد، 100 دۆلار بە 149 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ و لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو، نرخی دۆلار بۆ فرۆشتن بە 151 هەزار دینار بوو و بۆ کڕینیش بە 150 هەزار و 250 دینار بوو.
ئەو نرخەی دۆلار کە لە ئێستادا مامەڵەی پێوە دەکرێت، نزمترین ئاستیەتی کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا لە بۆرسەی ناوخۆیی تۆماری کردووە.