بڕیارە سبەینێ جارێکی دیکە لیژنەی تەكنیكیی یەكێتی و پارتی لە شاری هەولێر كۆببنەوە.
سەرچاوەیەك بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە كۆبونەوەی لیژنەی تەكنیكیی یەكێتی و پارتی لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت.
ئاشکراشیکرد، کۆبوونەوەی لیژنەکە درێژە پێدەریی كۆبوونەوەكانی پێشووتر دەبن سەبارەت بە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.