پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ کەشوهەوای شارەکانی هەرێم

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای شارەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەی گەرمی لە پلە تۆمارکراوەکانی رۆژی رابردوو نزیکدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، بەرزترین پلەی گەرمی لە گەرمیان دەبێت بە 20 پلەی سیلیزی و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 1 پلەی سیلیزی.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش، بەپێی پێشبینییەكان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێ شوێنیش پەڵە هەور دەبێت. پلەی گەرمیش نزیک دەبێتەوە لە پلە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share