لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی دوو وەزارەتی هەرێم دادگای باڵای فیدڕاڵی کۆدەبێتەوە

دادگای باڵای فیدراڵی

دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق کۆدەبێتەوە و بڕیار لە چارەنووسی هەردوو وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێم دەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی چەند دۆسیەیەکی جیاواز کۆدەبێتەوە کە سێ لەوانە پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

لەناو ئەو دۆسیەیانەی پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە سیانیان لەلایەن خالید مستەفا حسێنەوە لە دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون داوای هەڵوەشاندنەوەی هەردوو وەزارەتەکانی شەهیدان و ئەنفالکراوان و ئەوقاف و کاروباری ئاینی کردووە.

داواکار داوای لە دادگاکە کردووە پەرلەمان و حكومەتی هەرێم پابەندبكرێن بە دروستكردنی دەستەیەكی سەربەخۆ بە ناوی دامەزراوەی شەهیدان کە راستەوخۆ بە ئەنجومەنی وەزیران ببەسترێتەوە.

هەرچی وەزارەتی ئەوقافیشە لەدوای هەڵوەشاندنەوەی، چەند دیوانێک بۆ ئاینەکانی هەرێم دروستبکرێن و ببەسترێنەوە بە ئەنجومەنی وەزیران.

یەکێکی دیکە لە داواکانی سکاڵاکار لەسەر وەزیری ناوخۆی هەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران تۆمارکراوە، داوایکردووە، سەرپشککردنی وەزیری ناوخۆ سەبارەت بە زیادكردن و كەمكردنەوەی پارەی رسومات و سزای هاتوچۆ بە نادەستووری هەژماربکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵمەتێك بۆ لابردنی زیادەڕۆییەكان لە هەردوو گەڕەكی حاجیاوا و وڵوبە ئەنجامدرا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆ لابردنی زیادەڕۆییەكانی سەر شۆستە و شەقامەكان لە چەند گەڕەكێك دەستپێكرد. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share