لە فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە 500 کەس بە شێوازی گرێبەست دادەمەزرێندرێن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 500 فەرمانبەر بۆ فەرمانگەکانى سنوورى پارێزگهى هەڵەبجە بە شێوازی گرێبەست دادەمەزرێن.
دەشڵێت، پرۆسەی دامەزراندنییان دوای تەواوبوونی رێکارەکانی ئەنجومەنی راژەی گشتیی حکومەتی هەرێم جێبەجێدەکرێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو 500 کەسە بەپێی پێداویستیی فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە 45 جۆر وەزیفەی گشتیی لە ئەستۆ دەگرن، بە شێوازێک لەگەڵ بڕوانامە و پسپۆڕییان بگونجێت.