تۆمەتباری کوشتنی گەنجەکەی رانیە دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی گەنجەکەی قەزای رانیەی راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتووە، دوای ئەوەی بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە لە گەڕەکی شەهیدانی شاری رانیە، بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان چەند گەنجێکدا کەسێک بەناوی ژیناڵ ئیبراهیم کەریم، لە دایکبووی ساڵی 2004 کوژرا و سێ کەسیش برینداربوون، تۆمەتباری رووداوەکە هەڵات.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش رووداوەکە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچونیان لەسەر رووداوەکە ئەنجامدا و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر بکوژەکەیان بەناوی ( م ، م ، أ ) دەستگیرکرد کە لە گوندی زه‌نگڵان لە پشدەر کە لە هەوڵی دەربازبونیدا بووە بۆ ئەودیو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان راگیراوە و دانی بە تاوانەکەیداناوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share