ئەندامێکی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران داوادەکات محەمەد شیاع سودانی دەستوەردان لە پرسی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەڕووی تورکیادا بکات.
فاتن قەرەغۆلی ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی و فڕۆکەخانەکانی تورکیا بڕیارێکی سیاسییە و بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان تەنها بیانووە.
داوایشیکرد، محەمەد شیاع سودانی دەستوەردان بکات بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و دووبارە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا دەگاتە عێراق و بڕیارە لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆببێتەوە.