پۆلیسی راپەڕین: تۆمەتبارانی شەڕەکەی رانیە دەستگیرکران

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تۆمەتبارانی شەڕەکەی رانیە دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار کەس بە برینداری گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتیی رانیە کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیانەوە بوو”.

باس لەوەشدەکات، سێ لە بریندارەکان دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی لە نەخۆشخانەی گشتیی رانیە بە هۆی سەختیی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کران وە یەکێك لە بریندارەکان بەناوی (ژ، أ، ک) بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە رێگادا گیانیلەدەستدا.

پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، “دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریدا بە راگرتنی تۆمەتباران بە پێی مادەی (406) و (405 ف 31) لە یاسای سزادانی عێراقی و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share