کارەبای سلێمانی خاوەن دوكانەكانی ناوبازاڕ ئاگاداردەکاتەوە

کارەبای سلێمانی رایگەیاند، “چەند دوکانێکی ناوبازاڕی سلێمانی كاتژمێر 8:00ی بەیانی بۆ 4:00ی عەسر کارەبای نیشتمانییان نابێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوبەشانی كارەبای ناوبازاڕ لە شەقامەکانی (كاوە، ئەسحابەسپی، سابونكەران و ئۆرزدی) دەكەینەوە، كە كارەباكانیان دەكەونە سەر فیدرەكانی 306+310+316+33+33م+34+34م+ 38 وێستگەی گۆڕینی كارەبای ناوەندی شار بەهۆی كاركردنی تیمەكانی پێوەری زیرەك بۆ پرۆژەی رووناكی، رۆژانە لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی بۆ 4:00ی عەسر كارەبای نشتمانییان نابێت.

باس لەوەشدەکات، “تاوەکو كارەكانی پرۆژەكە تەواو دەبن ئەو دوکانانە لەو کاتژمێرانەدا کارەبایان نابێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا حكومەتی ناوەند ڕێوشوێنەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوبكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ حكومەتی ناوەند ناچاردەكات ڕێوشوێنەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوبكات. ئەنجومەنی نوێنەران ئەمشەو سێشەممە 16ی…
Total
0
Share