چەوەندەر یەکێکە لەو بەرهەمە خۆراکییانەی دەوڵەمەندە بە چەندین بەهای خۆراکی و خواردنی چەندین سوودی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت.
-بەرگریی جەستە بەهێز دەکات، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، جەستە لە نەخۆشییە بڵاوەکانی وەرزی زستان دەپارێزێت.
-تەندروستی دڵ دەپارێزێت، فشاری خوێن دادەبەزێت بەهۆی بوونی ماددەی نیترات تێیدا ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.
-هەرس ئاساندەکات، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان
-پاڵپشتی تەندروستیی مێشک دەکات
-کارکردنی جگەر باشتردەکات
-وزەی جەستە زیاتردەکات
-تەندروستیی پێست دەپارێزێت و پێست رووندەکاتەوە
-دژە هەوکردنە و هەوکردنی درێژخایەنی جەستە ناهێڵێت.