نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، تا ئەو كاتەی مووچە تەوتین دەكرێت بایكۆت بەردەوامدەبێت و لە رۆژی سێشەممەوە خۆپیشاندانی گشتی رادەگەیەنین.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو دڵشاد میرانی، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، رۆژی سێشەممە خۆپیشاندانی گشتی رادەگەیەنین و پەیامێكمان بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنووری هەولێر، دهۆك و سۆران هەیە هاوشێوەی ناوچەكانی دیكە بە گڕوتینەوە بەشداریی خۆپیشاندان بكەن.
وتیشی، “تا ئەو كاتەی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی مووچەوە جێبەجێدەكرێت كە تەوتینە لە بایكۆت بەردەوامدەبین و تیمێكمان پێكهێناوە هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغداد دەكەن و لەگەڵ عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق كۆدەبنەوە بەمەبەستی كردنەوەی لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین لە شارەكانی هەرێمی كوردستان”.