سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی: قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی بەرهەمی خۆماڵی

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، رایگەیاند، “قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تەماتە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی بەرهەمی خۆماڵی”.

سەروەر عەلی، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تەماتە لە بەرژەوەندیی جوتیاراندایە و دەبێتە هۆی پەرەپێدانی بەرهەمی خۆماڵی.

وتیشی، بەڵام بڕیارەکە لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییاندا نییە بەوپێیەی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمی ناوخۆیی ئەوەش کاریگەرییەکی زۆر لەسەر هاوڵاتی دروستناکات، چونکە ئێستا تەماتە خواردنی سەرەکی نییە و کەشوهەوا ساردە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرێک لە نەخۆشخانەی شار: ئەگەر مانگرتووان زیاتر بەردەوامبوونایە مەترسیی گەورە دەکەوتە سەر ژیانیان

دوای ئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتووی سلێمانی کۆتاییان بە مانگرتن هێنا و بەرەو نەخۆشخانە گواسترانەوە، بەڕێوەبەرێکی نەخۆشخانەی شار…
Total
0
Share