بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاگاداری ناوچەكانی دەربەندیخان، پێنجوێن، شارەزوور، سەیدسادق و هەڵەبجە دەكاتەوە كە بەهۆی چاكسازییەوە كارەبایان نییە و لە ئێستادا تیمەكانی چاكسازیی وێستگەكان و هێڵەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی كارەبای سلێمانی سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكەن.
بەپێی ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری دانیشتووانی سنوورەكانی دەربەندیخان، هەڵەبجەی شەهید، خورماڵ، سەیدسادق، پێنجوێن و شارەزوور، دەكەینەوە بەهۆی چاكسازیی لە هێڵەكانی 133 كەی ڤی گواستنەوەی كارەبای وێستگەی باشوور- دەربەندیخان، وێستگەی ئەزمڕ – دەربەندیخان ،هێڵی 132 كەی ڤی تانجەرۆ – سەیدسادق – پێنجوێن راگیرابوون لە ئێستادا بەهۆی دروستبوونی كێشەیەك لە وێستگەی گۆڕینی كارەبای تانجەرۆ، كارەبایان نییە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە،لە ئێستادا تیمەكانی چاكسازیی وێستگەكان و هێڵەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی كارەبای سلیمانی سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكەن”.