شێوازی ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی یەك ئاشكراكرا

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئەو گۆڕانكارییەی لە لیستی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵدا دەكرێن بریتین لە لابردنی ئەو مووچەخۆرانەی تەمەنیان 60 ساڵی تەواوكردووە و خانەنشینان دەكرێن و لە لیستی مووچە دەردەكرێن لەگەڵ گۆڕانكاری لە هەندێك ناونیشانی وەزیفی.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو كەسانەی بایۆمەترییان نەكردووە لادەبرێن كە ژمارەیەكی كەمە، ئەو مووچەخۆرانە دەگرێتە كە مۆڵەتی بێ مووچەن یاخود لە دەرەوەی وڵاتن.
هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، لیستەكە لەسەر ئاستی فەرمانگەكان ئامادەدەكرێت و دەنێردرێن بۆ وەزارەتەكانی خۆیان و دواتر لەسەر ئاستی وەزارەتەكان دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، ئەمڕۆ 24ی مانگی كانوونی دووەمە، بەڵام تا وەكو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share