لەبارەی پێکدادانی نێوان هەسەدە و هێزەکانی سوریا روونکردنەوە دەدرێت

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاوبوونەوەی دەنگۆی پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا رەتدەکاتەوە و دەڵێت، “لە تورکیاوە ئەو قسانە بڵاودەکرێنەوە.”

هەسەدە باسی لەوەشکردووە، هیچ راستییەک نییە بۆ روودانی پێکدادان یاخود درووستبوونی گرژی لە نێوان هێزەکانمان و بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سەر بە حکومەتی نوێی سوریا لە رەملەی بیابانی رەسافە، وەک ئەوەی لەلایەن سۆشیال میدیای تورکیاوە بڵاودەکرێتەوە.

هەسەدە دەشڵێت، کەناڵەکانی پەیوەندی مەیدانی لەگەڵ دیمەشق کراوەن، هەڵوێستەکان یەکگرتوون سەبارەت بە ئەولەویەتی گفتوگۆ و پەرەپێدانی چارەسەرەکان لە هەر بوارێک یان پرسێکی سیاسیدا پەیوەست بە دۆخی سوریا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی:‏ هێزە ئەمنییەكانم ڕاسپاردووە بۆ دەستگیركردنی ‏ بكوژەكەی چەمچەماڵ و هەر كەسێك كە داڵدەی دابێت

جێگری سەرۆكی سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، “هەموو هێزە ئەمنییەكانم ڕاسپاردووە بە زووترین كات بكوژی ئەندامانی خێزانەكەی چەمچەماڵ، بەهەر…
Total
0
Share