وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ مووچەدا پارەی زیاتر بە فەرمانبەران دەدات

وەزارەتی دارایی عێراق رێنماییەكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو فەرمانبەرانەی كاتژمێرێك زیاتر لە كاتی خۆیان دەوامدەكەن، بڕێك پارەی زیاتر وەردەگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق رێنمایی ژمارە (4)ی ساڵی 2024ـی بڵاوكردەوە، كە تایبەتە بە كاتژمێری كاركردنی زیاتری سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق، بەپێی ڕێنماییەكە هەر فەرمانبەرێك لە كاتی دەوامی ئاسایی كاتژمێرێك زیاتر دەوامبكات بڕێك پارەی زیاتر وەردەگرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق لە رێنماییەكەدا روونیكردووەتەوە، فەرمانبەری پلە (1) تا (4)، كاتژمێرێك لە كاتی دەوامی خۆیان زیاتر كاربكەن، بڕی پێنج هەزار دینار وەردەگرن، هاوكات ئەو فەرمانبەرانەی پلە پێنج بەرەو سەرەوەن، بڕی چوار هەزار دینار وەردەگرن بۆ هەر كاتژمێرێكی زیادە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share