پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دەدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەندا دەنگ لەسەر پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت.

چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، 110 واژوو بۆ دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کۆکراوەتەوە.

وتیشی، سەردانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانمان کردووە و نووسراومان لە لیژنەی هەرێمەکانیش پێشکەشی سەرۆکی ئەنجومەن کردووە بۆ ئەوەی دەنگ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت.

باسی لەوەشکرد، پێشبینیدەکەین لە دانیشتنەکانی داهاتوودا پرسی بەپارێزگابونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی نوێنەرانەوە و دەنگی لەسەر بدرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share