نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، بەغداد هەرێم ناچار دەكات بە پێدانی مووچەی مانگی 12 كە ماوەی 40 رۆژە بە بارمتەی گرتووە.
دڵشاد میرانی نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، بەغداد بەدەم داواكارییەكانمان هات و هەرێم ناچاردەكات بە پێدانی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو كە هەرێم ماوەی 40 رۆژە بە بارمتەی گرتووە.
جێی ئاماژە بۆ كردنە، دوێنێ ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند كە حكومەتی عێراق مووچەی مانگی 12ی بە داتا و تەواوی زانیارییەكانەوە ناردووە.