پاش دەستكێشانەوەی سەرۆكی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان، پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەبێتە سەرۆك.
سامان ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پاش ئەوەی محەمەد سلێمان لە پۆستی سەرۆكی تەمەنی پەرلەمان كشایەوە، ئازاد محەمەد لە فراكسیۆنی یەكێتی وەك سەرۆكی تەمەنی پەرلەمان دیاریدەكرێت.
وتیشی، “بەهۆی ئەوەی دانیشتنی ئەمجارەی پەرلەمان تەواوكاری دانیشتنی پێشترە، بۆیە دەبێت سەرۆكی دیوانی پەرلەمان جارێكی دیكە ناوی دووهەم لە دانیشتنی داهاتوو بخوێنێتەوە؛ پاشان كاك ئازاد وەك سەرۆكی تەمەنی پەرلەمان دەستبەكار دەبێت”.
ئازاد محەمەد ئەمین تەمەنی 65 ساڵە، ئەندامی پەرلەمانی كوردستانە لە فراكسیۆنی یەكێتی.