ئیلهام ئەحمەد وەڵامی قسەکانی وەزیری دەرەوەی سوریای دایەوە

ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا وەڵامی ئەو لێدوانانەی دایەوە کە لە لایەن ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتی سوریاوە کرا بە زمانی کورد لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس.

ئیلهام ئەحمەد لە تویتێکدا، پێشوازی لە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی سوریا کرد سەبارەت بە مافەکانی کورد و جەختی لە گرنگیی خستنەڕووی مافەکانیان لە دەستووری سوریا کردەوە.

ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، کورد رەنگی خۆی دەداتە کۆمەڵگای سوریا کاتێک بە یاسای بنچینەیی مافەکانی دەستەبەربکرێت.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا نووسیویشیەتی، پێکەوە خۆرێکی نوێ و فرەڕەنگ و لامەرکەزی دروست دەکەین.

پێشتر، ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بە کوردی بڵاوکردەوە و نووسی، “كورد جوانی و رووناكی بۆ رەنگاورەنگی گەلی سوریا زیادكردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share