سبەینێ نەوتی سپی لە قەزای چۆمان دابەشدەکرێت.
قائیمقامیەتی قەزای چۆمان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “سبەینێ چوارشەممە لە سەنتەری قەزای چۆمان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت و هەر خێزانێک بڕی 100 لیتر نەوتی پێدەدرێت”.
باس لەوەشدەکات، “بڕی 30 هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت و پێویستە هاوڵاتی بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتەکەی کۆپیی پسوڵەی خۆراک، یاخود کارتی نیشتمانی لەلابێت، بە پێچەوانەوە ناتوانێت بەشە نەوتەکەی وەربگرێت”.