سۆران عومەر: هیچ رێككەوتنێك بۆ ناردنی مووچەی مانگی یەك نەكراوە

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هیچ رێككەوتنێك بۆ ناردنی مووچەی مانگی یەك نەكراوە و هەرێم ئامادەیی دەبڕیوە 50%ی داهاتەكان رادەستی حكومەتی عێراق بكات و گفتوگۆ لەسەر مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بەردەوامە.

وتیشی، “هەرێم بۆ هەموو مانگێك پێویستی بە یەك ترلیۆن دینار بۆ مووچە هەیە كە پێویستە مانگانە یەك ترلیۆن و 70 ملیار دینار بۆ مووچە بنێردێت و لێبڕینی مووچە و ئەو پارەیەی دەگەڕێتەوە بۆ سندووقی خانەنشینی”.
راشیگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق كار بە رێنمایی و ماددەكانی یاسای بودجە دەكات و ئەو گرفتەی كە هەبووە نەبوونی تەرخانكراوی داراییە بۆ گرێبەستەكان و هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینی لە هەرێم.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە وتیشی، “هیچ رێككەوتنێك بۆ ناردنی مووچەی مانگی یەك نەكراوە و گفتوگۆكان لەسەر مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەدەغەی هاتوچۆ ڕانەگەیەندرا.. بەستنی ماسك لە شوێنە گشتییەكان و دامەزراوەكان دەسەپێنرێت

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا هیچ بڕیارێک لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆی گشتی و سنوردار نەدرا، وتەبێژی حکومەتی…
Total
0
Share