یاسای لێبووردنی گشتی هەرێم دەگرێتەوە؟

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “یاسای لێبووردنی گشتیی عێراق کە ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەردرا، هەرێم ناگرێتەوە”.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پاش دەنگدان بەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعســــی لەناوچوو بۆ زەوییەکانی کەرکوک و گەڕاندنەوەی بۆ خاوەنەکانیان کە کورد و تورکمانن، پاش دەنگدان بەیاسای لێبووردنی گشتی، فراکسیۆنە شیعییەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی و لەسەر دەنگدانەکە واژوویان کۆکردەوە بۆ دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی پەرلەمان “.

باسی لەوەشکرد، “یاسای لێبووردنی گشتی کە ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەردرا هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە”.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، (پرۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان، پرۆژە یاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبووردنی گشتیی ژمارە 27ی ساڵی 2016، پێشنیازی یاسای باری کەسێتیی ژمارە 188ی ساڵی 1959)ی پەسەندکرد.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share