ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربارەی مووچەی مانگی 12ـی فەرمانبەرانی هەرێم رایگەیاند، بەغداد ناردوویەتی، بەڵام حکومەتی هەرێم دابەشینەکردووە.
ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە هێز و لایەنە سیاسییەکان فشار لە حکومەت بکەن بۆ ئەوەی پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بێت.
وتیشی، “بەغداد مووچەی سەرجەم مانگەکانی بۆ هەرێم ناردووە بە مانگی 12 ـەوە، بەڵام حکومەتی هەرێم دابەشی نەکردووە و پارەی مووچەی داوەتەوە بە قەرزی داناغاز و رۆزنەفت.
ئاماژەی بەوەشدا، تا تەوتین جێبەجێنەکرێت مووچەی فەرمانبەران لە دەسەڵاتداران رزگاری نابێت.
ئەوەشی خستەڕوو، داتاکانی حکومەتی هەرێم نا شەفافن و گومانمان لە سەرجەمیان هەیە. هەروەها، بەغداد هەموو مانگێک 900 ملیار دینار بۆ هەرێم ناردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم خۆی لە راستییەکان لادەدات و داهاتە نانەوتییەکانیشی رادەست نەکردووە.
.