فازل نەبی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پرسی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 لە بەغداد دواییهاتووە، بەهۆی ئەوەی ساڵی دارایی کۆتاییهاتووە.
فازل نەبی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 لای وەزیری دارایی عێراق کۆتاییهاتووە، چونکە لای ئەوانەوە بە دوو گوژمە پارەی مووچە نێردراوە و ساڵی دارایش لە عێراق کۆتاییهاتووە.
وتیشی، لای بەرپرسانی هەرێم پرسی مووچەی مانگی 12 هێشتا لە هەوڵدان بۆ وەرگرتنی، بەڵام ئەمەش پێویستە رووکارێکی یاسایی هەبێت.
جەختیشیکردەوە، کێشەی مووچە کێشەیەکی هێندە گەورە نییە بواری چارەسەرکردنی نەبێت، بەڵام پێویستە وەفدەکەی هەرێم کە دەچێت راستەوخۆ نەگەڕێتەوە، بەڵکو لەبەغداد بمێننەوە و گفتوگۆکان بەردەوام بێت تا ئەو کاتە دەگەن بە ئەنجامێکی باش.